بەرگری شارستانی هەولێر: تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و کارەساتێك
  2022-11-25       388       

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگادارییەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و کارەساتێك.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ” بۆ بەهاناوەچوون و پرۆسەی ڕزگارکردنی هاوڵاتیان تیمەکانمان لەتەواوی سنووری جوگرافیای بەڕێوەبەرایەتیمان وەک بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بەشێوەیەکی زۆر باش وەک تەواوی هێزی کار و کارمەندان و ئەفسەرانمان بەتەواوی ئامێر و کەرەستە و پڕۆسەی ڕزگارکردن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر هەرئەگەر و کارەساتێکی لافاو”.

وتیشی، سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان جگە لە سنووری جوگرافیای ناو پارێزگاو دەوروبەر، هەردوو سنوورەکانی قەزاکانی شقڵاوە و کۆیە بەسەرجەم شارەدێ و ئاوایەکانیش دەگرێتەوە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بەژمارەکانی ژووری کۆنتڕۆڵ 115 و 125.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×