داواکارییەک لەشارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
  2022-11-25       336       

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان پاک بکەنەوە.

ئاوێنه‌:  سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" داواکارین لەهاووڵاتیان، لەکاتی باران باریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان، کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاوو گوڵی دارو درەختەوە توشی داپۆشین و گیران دەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" داواکارین هاوڵاتییان هاوکارمان بن لەپاکڕاگرتنی مەنهۆلەکانی بەردەم ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×