دەروازەی سنوری پەروێزخان رایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە سایت و پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە ".
باسی لەوەشکردووە:" جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکەمان لە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ تاکو کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە راگیرا ".
روونیشیکردووەتەوە:" لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و هاتووچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکەمان ئاسایی بووەتەوە ".