داوا دەکرێت دەوامی بەیانیانی سبەینێی قوتابخانەکان بکرێتە پشوو
  2022-11-25       449       


بەهۆی ئەوەی پێشبینیی دەکرێت بارانبارین تاوەکو 24 کاتژمێری دیکەش بەردەوامیی هەبێت، داوا دەکرێت دەوامی بەیانیانی سبەینێ شەممە 26-11-2022 بکرێتە پشووی فەرمی، وەزیری پەروەردەش دەسەڵاتی داوەتە بەڕیوەبەری خوێێندنگەکان بۆ ئەم مەبەستە.

ئاوێنه‌: محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت: بەپێی لێکدانەوە و پێشبینیەکانمانبێت، ئەمشەو و سبەینێ بارانی بەخوڕ بەردەوامدەبێت، لەگەڵ وەزیری پەروەرده دکتۆر ئالان حەمە سەعید قسەم کرد کە دەوامی بەیانیان بکرێتە پشووی فەرمی.

دەشڵێت "بەڕێزیان پێی وتم کە دەسەڵاتم داوه به بەڕێوەبەری پەروەردەکان و لەهەرکاتێک پێویست بوو، ئەتوانن بیکەن بە پشووی فەرمی، واتا تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ پشوو نیە و هەر بڕیارێک هەبێت ئەمشەو لەلایەن بەڕێوەبەری پەروردەکان بڵاودەکرێتەوه".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×