سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بریندارێکی دیکەی روداوی تەقینەوەی غازەكەی دهۆک بەناوی محەمەد مەحمود لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دهۆک گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: د.عهبدوڵا ئێحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك، بە ماڵەڕی "گاڤ"ی راگەیاند، بەهۆی سەرختی برینەكەیەوە، محەمەد مەحمود، یەكێكی دیكە لە بریندارانی تەقینەوەكەی دهۆك لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بە گیانلەدەستدانی محەمەد مەحمود ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی دهۆک بۆ حەوت کەس بەرزبۆتەوە كە لەو تەقینەوەیەدا 31 کەسی دیکەیش برینداربون.