پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
  2022-11-26       498       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، باران بارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوەو سبەینێش ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبونی تەمێكی سوك لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتەكانی بەیانی زودا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچڕپچڕو هەندێکجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروسبونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زودا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 18، سلێمانی: 16، دھۆک: 17، کەرکوک: 20، ھەڵەبجە: 17، سۆران: 12، گەرمیان: 23 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×