لەكۆتایی مانگی 5ی ئەمساڵ لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دو كەس دامەزرێنراون، كە یەكێكیان خوشكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە.
ئاوێنە: بەپێی فەرمانێكی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوەو رۆژی 30/5/2022 دەرچوە، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی دو كەس لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێكیان خوشكی سەرۆكی پەرلەمانە.
بەپێی فەرمانەكە، سازان عەبدولڕەحمان بەناونیشانی (جیۆلۆجی پێشكەوتو)و رۆزا فایەق حسێن بەناونیشانی (نوسەر) لە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمان دامەزرێنراون.
رۆزا فایەق خوشكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێواز فایەق و سازان عەبدولڕەحمان-یش ژنی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانە.
