تەرمی ئەو مێردمنداڵه لەگۆڕ دەرهێنرایەوە کە کەسوکارەکەی دەڵێن لەژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی سلێمانیدا گیانی لەدەستداوه، بڕیاره جارێکی دیکە له‌پزیشکی دادوەری توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت.
ئاوێنه: 12ی ئه‌م مانگه، مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌ناوی سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار گیانیله‌ده‌ستدا، پاشان ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی گواسترایه‌وه، دواتریش كه‌سوكاره‌كه‌ی رایانگه‌یاند، كوڕه‌كه‌یان ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و به‌هۆیه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گۆڕی ئه‌و مێردمنداڵه له‌گۆڕستانی كانیسپیكه هه‌ڵدرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه پێكهێنراو دادوه‌ر بڕیاریدا گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵبدرێته‌وه.
دوای روداوه‌كه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسه‌كه كامێرا هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌و ههریهكهم رۆژ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان ئیجرائاتی یاساییان كردوه له شوێنی روداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ش براوه‌ته توب عهدلیو توب عه‌دلی شه‌رم له‌كه‌س ناكات‌و هه‌ر ئاسه‌وارێك به‌لاشه‌ی ئه‌و كوڕه‌وه هه‌بێت بۆمان ده‌نوسن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر له مانگی 10دا كه‌سێك سكاڵای تۆماركردوه كه له‌لایه‌ن دو كه‌سه‌وه كه ماتۆڕێكیان پێبوه ته‌قه‌ی لێكراوه، دواتر ناسراونه‌ته‌وه كه ئهواننو به‌پێی مادده‌ی 405 ئه‌و كوڕانه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌و بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار دهستگیریكردون و به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر بهندبون و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا كراوه.