بەرپرسی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژههڵاتی کوردستان دەڵێت، ئێران بەچەکی جۆراوجۆرەوە هێزی هێناوەته سنورەکانی باشورو ڕۆژهیڵتی کوردستان. جهخت لهوهش دهكاتهوه كه لەشاخەکانی کوردستان هیچ بریندارو شەهیدێکیان نەبووە.
ئاوێنه: کاوە بەهرامی، بەرپرسی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژههڵاتی کوردستان بهدەنگی ئەمریکای وتووه، "ئێران بەچەکی جۆراوجۆرەوە هێزی هێناوە بۆ سنورەکانی کوردستان و دەیەوێ هەم خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکوت بکات و هەمیش ببێتە هەڕەشەیەک بۆ هەرێمی کوردستان."
دەشڵێت، بەدرێژایی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە ناوچەی مەریوان و بانە تا دەگاتە سەقز، سەردەشت، پیرانشار و شنۆ و تەواوی سنورەکان پێشتر ئێران هێزی زۆری بۆ هێناوە.
سەبارەت بەوەی کە لەم ماوەیەدا بارودۆخی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەشاخەکاندا چۆنەو ئایا هیچ پێشمەرگەیەکیان گیانی لەدەستداوە یاخود برینداربووە؟ ئـەو بەرپرسەی پێشمەرگەکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان دهڵێت، "لەشاخەکانی کوردستان هیچ بریندارو شەهیدێکمان نەبووە و لەوێ بۆ ئێمە زۆر ئاساییەو ئێمە ڕاهاتوین لەگەڵ هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و لەدو ساڵی ڕابردودا لەشاخەکانی کوردستان هیچ شەهیدو بریندارێکمان نەبووە."
راشیگهیاندووه، "ئێران بەدرۆن و موشەک و کاتیۆشاو جۆرەها چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانە، لەناوچەی سیدەکان تا دەگاتە چۆمان و قەندیل ئارامی تێکداوە و زیاتر خەڵکی باشوری کوردستان زەرەرمەندبون."
ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە داوا لەحکومەتی عێراقی دەکات کە لەبەرامبەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق بێنە دەنگ، هەروەها داوا لەڕای گشتی جیهان دەکات کە بێنە دەنگ و دەڵێت، "ئێران خەریکە کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستانی ئێران دەکات."
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا کاوە بەهرامی بەرپرسی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سەبارەت بەوەی کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ داواکارییەکیان لێکردوون کە لەو ناوچە سنورییانەدا نەمێنن، کاوە بەهرامی ڕایگهیاندووه، "ئەوان بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە، بەڵام ئێمە تازە نەهاتوینەتە سەر شاخەکان، ئێمە 43 ساڵە لەو شاخانەدا بونمان هەیە، پێش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێتە حکومەت و بەر لەوەی ئەم حکومەتە تازەیەی عێراقیش بێت ئێمە درێژە بەخەبات و تێکۆشانی خۆمان دەدەین."