كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری تاوه‌باران هه‌یه‌
  2022-11-27       365       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند و باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری تاوه‌باران هه‌یه‌.

ئاوێنە: له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌می 2022، ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لە زۆربەی‌ ناوچەکان، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری‌ تاوە بارانی‌ دەبێت لە هەندێ کاتدا.

ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: سبەینێ دووشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەندێ ناوچەی‌ شاخاویی‌ ئەگەری‌ نمە بارانی‌ کەمی‌ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی‌ تەم، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 17 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک:  17 پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 20 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە:  20 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ:  19 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران:  18 پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان:  23 پلەی‌ سیلیزی‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×