ئەلشەرقولئەوسەت: یەکێتی خوازیارە سوپای عێراق لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بێت
  2022-11-27       1013       

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ژمارەی نوێی خۆی ڕایگەیاند: جێگیر کردنی دووبارەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ناوەندی لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا ڕێگری دەکات لە هێرشی دووبارە بۆ سەر عێراق و یەکێتی نیشتمانی پێشوازی دەکات لە ئەو بابەتە.

ئاوێنە: ڕۆژنامەی سعودی ئەلشەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو بابەتە واتا جێگیر کردنی هێزەکانی حکومەتی ناوەندی لە سنوورەکانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پەسەند کراوە کە لە ئەو کۆبوونەوەیەدا فەرماندەی پێشمەرگەش بەشدار بووە.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق چوار بابەت پەسەند کراوە کە بریتین لە:

1.جێگیر کردنی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنوورەکان

2. دابین کردنی پشتیوانی لۆجستیکی ئەو هێزانە

3. دابین کردنی هێزی سنووری لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە

4. تۆکمە کدنەوەی وێستگە سنوورییەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بابەتە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×