مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەتوندی ئیدانەی
تەقینەوەكانی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین، قامشلۆ و حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان دەكات
كە تێیاندا ژمارەیەك كەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی زۆریش بریندار بون.
ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەپەیامێكدا رایگەیاند"بە
توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە
دەكەم، كە ژمارەیەك هاوڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار
بوون."
وتوشیەتی"سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم
و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم."
جەختیشی كردۆتەوە"ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ
و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان
و شارستانییەتن."