نێچیرڤان بارزانی‌و سودانی دۆسیه‌ی‌ سه‌قامگیریی ناوچه‌ سنورییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2022-11-27       390       


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌و به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، ته‌وه‌رێكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بووه‌ به‌تاوتوێكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌منی‌ی‌و سه‌قامگیریی ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ عێراق‌و وڵاتانی‌ دراوسێ.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سودانی پێشوازیی کردووە لەنێچیرڤان بازرانی‌و کۆبونەتەوە.

راشیگەیاندووە، لەکۆبونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی رەوشی ئەمنی‌و سیاسی‌و خزمەتگوزارییەکان تاوتوێکراوە، هەروەها گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ‌و پتەوترکردنی کاری نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەچوارچێوەی كارنامه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ته‌واوی‌ عێراقدا.

باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌حتی‌ کردووەتەوە له‌گرنگی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ دۆسیەی‌ ئه‌منی‌و كاركردن لەپێناو ئارامی‌‌و سه‌قامگیری‌ له‌ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ، ئەوەش بەپێی ئەوەی کە له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زاریی‌ بۆ ئاسایشی‌ نیشتمانییدا پەسەندکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×