مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر تەرخانکردن‌و خەرجکردنی یەک ملیار‌و 441 ملیۆن‌و 800 ھەزار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، "خەرج ناكرێت، دەبێت لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی خه‌رجبكرێت، لەسلێمانی-ش دەڵێن: داهات نیە".
ئاوێنه: فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، "لەچوارچێوەی کار‌و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن‌و خەرجکردنی یەک ملیار‌و 441 ملیۆن‌و 800 ھەزار دینار، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان."
راشیگه‌یاندووه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی پلاندانان راسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ریزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی (2022-2023) لەچوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "خەرج ناكرێت، دەبێت لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی خه‌رجبكرێت.. لەسلێمانیش دەڵێن: داهات نیە.. یەک پرۆژەی ئەم کابینە لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و گەرمیان‌و ڕاپەڕین تەواو نەبوە! بڕیار بۆ ڕێگای کەلارو ئاوی چەمچەماڵ‌و ڕێگای ڕانیەو دەیان پرۆژەی تر درا، هیچی خەرجنەکرا! دو ئیدارەیی‌و بێ ئیدارەیی سلێمانی کوشت."