خۆپیشاندان‌و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات
  2022-11-27       318       

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ "مامۆستایانی وانەبێژ باجی بێخەمی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە نادەن‌و چیدی باری گرانی پەروەردە بەشایستەی ناشایستە ڕاناكێشن‌و ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان‌و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات". 

ئاوێنه‌: دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەڕێزان
– لایەنی پەیوەندیدارانی پەروەردەیی
– مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ
– كەناڵەكانی ڕاگەیاندن

دوای بێئومێدبوونمان لە ڕادەستكردنی زیاد لە ٥۳۰ یاداشت بە بەلایەنی پەیوەندیدار و دانیشتن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان و جەنابی وەزیری پەروەردە و سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژە تا ئەم چركە ساتە هیچ هەواڵێكی كرداریی و دڵخۆشكەرمان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ نەبیست و نەبینی ..

چاوەڕوانیمان بۆ ئەوەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە گفتوگۆ و كۆبوونەوە چارەسەر بكرێت كۆتایی پێ هات ..

بۆیە مامۆستایانی وانەبێژ باجی بێخەمی حكومەت بۆ كەرتی پەروەردە نادەن و چیدی باری گرانی پەروەردە بە شایستەی ناشایستە ڕاناكێشن .
ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندان و بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی قەزاكان دەستپێدەكات و ڕایدەگەیەنین مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە نین پرسیاری وەرزی یەكەم ڕادەستی خوێندنگەكانیان بكەن ..

شوێنی بایكۆت و خۆپیشاندانی وانەبێژان :

سلێمانی : بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی .

ڕانیە : بەردەم پەروەردەی گشتی ڕاپەڕین

كەلار : بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان .

پێنجوێن: بەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن .

كۆیە : بەردەم پەروەردەی كۆیە

دەربەندیخان: بەردەم پەروەردەی دەربەندیخان

شارباژێڕ ؛ بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی

قەرەداغ : بەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی

كفری : بەردەم پەروەردەی كفری

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ
٢٧ ی ۱۱ ی ۲۰۲۲

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×