وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم ده‌كات بۆ غه‌داو ده‌ڵێت، له‌روی یاسایی، ته‌كنیكی، هونه‌ری‌و داتاوه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سودانیدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكراوه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن‌و زه‌مینه‌سازی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیاكانی پارتی رایگه‌یاندووه، وه‌فدی‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ واژوویانكردووه.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سودانیدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكراوه، كه پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌بودجه‌ی فیدراڵی یه‌كێكه له خاڵه‌كان.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سیاسی كراوه بۆیه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن كابینه‌كانی پێشووه‌وه رێككه‌وتن نه‌كراوه یان رێككه‌وتنكراوه‌و جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام ئێستا دۆخی عێراق جیاوازه‌و پێویسته پێگه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبگیرێت وه‌ك هه‌رێمی ده‌ستوری دانپێندراو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهانیش، نه‌ك وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌وه‌شی وت، هه‌میشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جددی بووه له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی دروستكردنی كۆسپ‌و به‌بازاڕكردنی سیاسی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه، نه‌تواندراوه بگه‌نه رێككه‌وتنێكی ته‌واو بۆ دابینكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
جوتیار عادل ڕاشیگه‌یاند، وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی دوو رۆژ له‌به‌غدا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی بۆ گفتوگۆكانی ئاماده‌كردووه‌و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا زیاتریش له‌به‌غدا ده‌مێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، جوتیار عادل، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌روی یاسایی، ته‌كنیكی، هونه‌ری‌و داتاوه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن و هه‌موو داتاكانیان به‌چاودێری دارایی عێراق داوه‌و له‌گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆشدا، ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ پێشكه‌شكردنی سه‌رجه‌م داتاكانی به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانی عێراق.
سه‌باره‌ت به‌هێرش‌و ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی دوپاتكرده‌وه كه به‌لایه‌نه عێراقییه‌كانیان گه‌یاندووه، كه به‌پێویستی ده‌زانن سنورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت‌و رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق بگیرێت.