وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگهیاند، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق و دەوڵەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی جێبەجێی بکات، "هەواڵێکمان بیست کە حکومەتی عێراق هێزەکانی خۆی لەسەر سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێم جێگیردەکات، پێشوازی لە جێگیرکردنی ئەو هێزانە دەکەین".
ئاوێنە: ناسر كهنعانی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ئهمڕۆ دوشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "گومانی تێدا نییە کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت حکومەتی ئەمریکا و بەشێک لە حکومەتەکانی هاوپەیمانی لەگەڵیدا ڕۆڵیان هەبوە لە هاندانی نائارامییەکانی ناوخۆی ئێران، زانیاری ورد لەسەر ئەم بابەتە هەیە، ئەم زانیاریانە لە چوارچێوەی جیاوازدا پێشکەشی باڵیۆزی وڵاتان له تاران كراون، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی وڵاتانی جیاجیا دەستبەسەرکراون، هۆکاری دروست هەیە بۆ ڕۆڵی ئەوان لە هاندانی ئاژاوەگێڕیدا".
ئاماژهی بهوهشكرد، هەروەها زیاتر لە 50 حاڵەتی هێرشکردنە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا هەبوە، لەوانەش ئینگلتەرا، وڵاتان پێویستە شوێنی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بپارێزن، بهڵام حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدواداچون بۆ تاوانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەدژی نەتەوەی ئێران دەکات، لەوانە ئەو تاوانانەی کە لە لایەن حكومهتی بهرلین و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیاوە ئەنجامدراون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی وڵاتهكه وتی، "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت سەبارەت بە کۆماری ئازەربایجان بە گشتی ڕێزگرتنە لە چوارچێوەی دۆستانەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پەیوەندییەکان، ئێمە دەستوەردان لە پرسە نەتەوەییەکان و بڕیاری نەتەوەیی وڵاتان ناکەین، بەڵکو ئامۆژگاریمان بۆ دراوسێکانمان ئەوەیە کە وریا بن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا".
پهیوهست به هێزهكانی رۆژههڵاتی كوردستان، حسێن كهنعانی وتی، "هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق و دەوڵەتی ئێراق دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی جێبەجێی بکات، هەواڵێکمان بیست کە حکومەتی عێراق هێزەکانی خۆی لەسەر سنورە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێم جێگیر دەکات، پێشوازی لە جێگیرکردنی ئەو هێزانە دەکەین".
رونیشیكردهوه، "ئێران هەمو دەسەڵاتی خۆی بۆ پاراستنی خاکەکەی بەکاردەهێنێت و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاو و خاکی ئێران داگیر بکات".