بافڵ جەلال تاڵەبانی: روبەڕوی گەندەڵی دەبینەوە
  2022-11-28       385       


بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئەو بەرنامەیەی پێشکەشیان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پارێزگاریکردن لە مافی هەمووان دەبینێتەوە.

ئاوێنه‌: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و ئاماژەی بەوەکردووە:" ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار ".

باسی لەوەشکردووە:"  ئەو بەرنامەیەی پێشکەشمان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە ".

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لەدیدارێکەدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکانی سەرخستنی پرۆژەی چاکسازی و پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×