وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی و وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتی یەكلاكرانەوە
  2022-11-28       455       

سێ پۆستی دیکەی حكومەتی عێراق بۆ پارتی و یەكێتی یەکلابونەوە، کە بەوتەی پەرلەمانتارێک، دوانیان دەدرێن بە پارتی و یەکێكیان بۆ یەکێتی دەبێت.

ئاوێنە: شێروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند: ”سێ پۆستی دیکەی کورد لە بەغدا یەکلایی کرانەوە، پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزارەتی ژینگە بۆ یەكێتی، هەروەها راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان دراوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان."

بەگوێرەی زانیارییەكان بەنگین رێکانی لە پارتی دەبێتە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق و لە یەكێتیش ناوی (رێباز بێرکۆتی و نزار ئامێدی) بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ژینگە پێشكەشكراون، كە تاوەکو ئێستا بەڕەسمی ناوەکان رانەگەیەندراون.

 هەروەها پۆستی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان دراوە بە پارتی و خالیدە خەلیل کە پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق بوە، پۆستەكە وەردەگرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×