بانكی رافیدەین و رەشید لقەكانیان لە هەرێم دەكەنەوە
  2022-11-28       460       

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، بانكی رافیدەین چاوەڕێی رەزامەندی حكومەتی هەرێمە بۆ كردنەوەی لقەكانی بانكەكە لە شارەكانی هەرێم و بانكی رەشید-یش بۆ هەمان مەبەست رەزامەندی سەرەتایی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەرگرتوە.

ئاوێنە: د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بۆ كردنەوەی لقەكانی خۆی لە شارەكانی هەرێم، بانكی رافیدەینی عێراقی، نوسراوی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردوە، بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم.

هەروەها وتوشیەتی، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە بۆ کردنەوەی لقەکانی بانكی رەشید لە شارەکانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×