خالید شوانی: لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140 دروستكرایەوە
  2022-11-28       645       

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، ئاشكرایكرد، بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دروستکرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ پەکخرابو.

ئاوێنە: خالید شوانی، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"وەک لە بەرنامەی کاری حکومەتدا ھاتوە کە لە چوارچێوەی رێکەوتنی سیاسی دامەزراندنی حکومەت رێکەوتنی لەسەر کراوەو لەدوای بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێکەوتنەکە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بە بڕیاری جەنابی سەرۆک وەزیران لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دروستکرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ پەکخرابو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لیژنەکە لەماوەی دە رۆژدا ئەبێت کۆببێتەوەو بودجەی خەمڵێنراو بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەوانەی مەشمولن بە مادەی ١٤٠ ئامادە بکات و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات تاکو بخرێتە ناو بودجەی گشتییەوە."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×