هەپەگە كوژرانی 49 سەربازی توركیای راگەیاند
  2022-11-28       450       

هەپەگە رایگەیاند، لە چەند چالاكییەكی گەریلادا دژی هێزەكانی سوپای توركیا، لە دو رۆژی رابردودا لە ناوچەكانی زاپ و خابور، 49 سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ 27ی تشرینی دوەم، لە دو چالاكی گەریلادا لە ناوچەی زاپ، پێنج سەربازی توركیا كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە رۆژی 26ی مانگ لە ناوچەی خابورو لە چالاكییەكی بەرفراوانی گەریلادا كە تێیدا لە 17 سەنگەری سوپای توركیا دراوە، 42 سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون و سێ گەریلاش بە ناوەكانی "ئامەد، بنەوش و باران" شەهید بون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەر لەو چالاكییەدا 17 سەنگەرەكەو هەروەها ٢ چەکی ئەی٤، چەکێکی بۆمبهاوێژ، کۆگایەکی خواردەمەنی، ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس، دو سیستمی سانسور، زۆر چەک و تەقەمەنی لەناوبران.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر لە ناوچەی خابور، دوێنێ لەدو چالاكی دیكەی گەریلادا، دو سەربازی توركیا كوژراون و دوانی دیكەش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×