به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بارانبارین له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات و له دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت.
ئاوێنە: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌ره‌زانی هه‌رێم، تیایدا هاتووه: ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی دووه‌می 2022، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا باران بارین لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات، پاشان لەکاتە درەنگەکانی شەودا باران بارین لەزۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه له‌چاو دوێنێدا.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌م، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "شەپۆلێکی بارانبارین سبەینێ تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بارانبارین بەشێوەی مامناوەندو هەندێ جار لێزمەبارانیش دەبێت و هەندێ کات هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت".
ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌بارێت، پله‌كانی گه‌رماش دابه‌زینی باش به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن به دوو بۆ چوار پله له‌چاو تۆمار كراوه‌كانی ئه‌مڕۆدا".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 29 - 11 - 2022