مەسرور بارزانی فەرمانی لێخۆشبونی بۆ زیاتر لە 1600 سزادراوی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەركرد
  2022-11-29       767       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی لێخۆشبونی بۆ هەزارو 659 سزادراوی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەركرد كە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبونی بۆ ١٦٥٩ کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێهێشتوە، دەركردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو لێبوردنە تایبەتەو تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوەو هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×