كۆڕەك تیلیكۆم: سەرەتای مانگی داهاتو نرخی كارتەكانمان هەرزان دەكەین
  2022-11-29       412       

كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم رایگەیاند، سه‌ره‌تای مانگی داهاتو نرخی كارته‌كانی كۆمپانیاكەیان‌ هه‌رزان ده‌كرێن.

ئاوێنە: كۆمپانیاكە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری بەشداربوەكانی كردۆتەوە كە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.

وتوشیەتی"واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نوسراوە، بۆ نمونە کارتی باڵانسی 5,000 دیناری بە نرخی 5,000 دینار دەفرۆشرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەمو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین. ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×