تورکیا: بەرپرسی هەواڵگری پەکەکە لە شنگال کوژرا
  2022-11-30       418       

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا رایدەگەیەنێت، بەرپرسی هەواڵگری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'ـیان لە شنگال کوشتووە.

ئاوێنه‌: ئەمرۆ چوارشەممە 30ـی 11ـی 2022، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی (MiT)دا، بەرپرسی ھەواڵگریی پەکەکە، فاتمە ئۆنور، لە شنگال کوژراوە.

هەرچەندە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا، هەواڵی کردنە ئامانجی ئەو بەرپرسەی پەکەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تائێستا پەکەکە هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەگوێرەی ئاماری ئاژانسەکە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا نزیکەی "100 بەرپرسی پەکەکەیان لە عێراق و سووریا کوشتووە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×