لە كاتەكانی بەرەبەیانی پێنج شەممە، شەپۆلی بارانبارین كۆتایی دێت
  2022-11-30       354       

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: ئێستا بارانبارین لەبەشێكی ناوچەكاندا دەستی پێكردوەو لەكاتەكانی ئایندەشدا ھەور زیاتر چردەبێتەوەو لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچر پچر بەردەوامی ئەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە ١-١٢-٢٠٢٢ كاریگەریەكانی كۆتای دێت.

ئاوێنه‌: ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئاسمان و كەشی ئێستای ھەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەشوھەوا كە ئێستا بارانبارین لەبەشێكی ناوچەكاندا دەستی پێكردوە و لەكاتەكانی ئایندەشدا ھەور زیاتر چردەبێتەوە لە ئاسمانی ناوچەكەدا لەگەڵ چالاكبوونی ھەورە تریشقەدا بەرێژە و بڕی جیاواز باران لەزۆربەی ناوچەكاندا دەستپێدەكات و تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی ئەمێنێتەوە.

وتیشی: لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچر پچر بەردەوامی ئەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە ١-١٢-٢٠٢٢ كاریگەریەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پلەكانی گەرماش بۆ سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥ تا ١٥ كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×