وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و داوای لێ‌كرد وڵاته‌كه هێرشنه‌كاته سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیم-ی ئێرانی، شەوی ڕابردو حسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامداو دوایین دۆخی پێشهاتە سنورییەکان و ململانێ سەربازییەکانی نێوان هەردو وڵاتی تورکیا و سوریا گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکران.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە تێگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و پێویستی چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانیانە، جەختی لەوە کردەوە، "بەدیهێنانی ئەمە پێویستی بە بەردەوامیی دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان دو وڵات هەیە، پەنابردن بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەمینی نەک هەر یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو زیانی لێدەکەوێتەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".
عەبدولله‌هیان هەروەها ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان دو وڵات ڕاگەیاند.
لەم وتوێژەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ڕونکردنەوەی بارودۆخی ئێستا و هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی، "ڕۆڵی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرز نرخاند و بڕیاریدا درێژە بەو پەیوەندییانە بدات".