توركیا هێرشى بۆسه‌ر دوو ناوچه‌ى هه‌رێم ده‌ستپێكرد
  2022-11-30       712       

توركیا هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر دوو ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد له‌قه‌زاى ئامێدى له‌سنورى پارێزگاى دهۆك.

ئاوێنه‌: به‌پێى زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ توركیا هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانى له‌دوو ناوچه‌ى هه‌رێم ده‌ستپێكرده‌وه‌.

هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌ردوو گوندى بلاڤاو سه‌رگه‌لى بوه‌ له‌چیاى مه‌تین له‌قه‌زاى ئامێدى له‌پارێزگاى دهۆك‌و تائێستاش زیانه‌كان نه‌زانراوه‌.

توركیاو ئێران ڕۆژانه‌ هێرش‌و په‌لاماره‌كانیان بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌و كاره‌كانى حكومه‌ت بۆ ڕێگریى له‌و هێرشانه‌ تائێستا ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى ده‌ركردنى به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زایی تێنه‌په‌ڕیوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×