کچێک لەژێر ئەشکەنجەی براکانی رزگار کرا
  2022-11-30       440       


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی رزگارکردنی کچێکی راگەیاند کە لەلایەن براکانییەوە لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" رێککەوتی ٢٩ی تشرینی دووەم، پاش ئەوەی هەواڵدرا سەبارەت بەوەی کچێک لەژێر ئەشکەنجەدایە لەلایەن براکانییەوە لە ماڵی خۆیان، دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر تیمەکانمان لە نوسینگەی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی مەبەست".

ئاماژەی بەوەشکرد:" کچەکە ناوی (ش.م.م)ە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست، توانیان کچەکە رزگاربکەن و ناوبراویش سکاڵای تۆمارکرد".

باسیلەوەشکرد:" دوای ئەوەی کچەکە سکاڵای تۆمارکرد بە بڕیاری دادوەر براکانی کچەکە دەستگیرکراون و خۆشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا بە مەبەستی راپۆرتی پزیشکی، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×