ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، 28 حاڵه‌تى توشبون به‌ئایدز له‌وشاره تۆماركراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
ئاوێنە: دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیداو له‌ڕۆژى جیهانى ئایدزدا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌و پشكنینانه‌ى له2004 وه تائێستا بۆ نه‌خۆشى ئایدز ئه‌نجامدراوه، ژماره‌كه‌ى 20 ئه‌وه‌نده زیادیكردوه.
دلۆڤان محه‌مه‌د وتى:"ساڵى 2004 ژماره‌ى پشكنینه‌كانى ئایدز 11 هه‌زار بوو، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له2022 بۆته 272 هه‌زار پشكنین".
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى توشبوانیش له‌و ڕێژه زۆره‌ى پشكنین، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر وتى:"له‌و ژماره‌یه ده‌ركه‌وت 28 حاڵه‌تى ئایدزمان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 حاڵه‌تیان خه‌ڵكانى بیانى بون‌و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان كراونه‌ته‌وه".
له‌باره‌ى ئه‌و 10 حاڵه‌ته‌ى تریشه‌وه ڕایگه‌یاند، "له‌و 10 حاڵه‌ته، یه‌كێكیان خه‌ڵكى شارى دهۆكه‌و له‌هه‌ولێر داده‌نیشێت، 3 كه‌سى دیكه‌ش هه‌ر خه‌ڵكى هه‌ولێرن، 6كه‌شى دیكه‌ش خه‌ڵكى شاره‌كانى تر‌ى عێراقن، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌هه‌ولێر نیشته‌جێن".