كۆی گشتی بارانبارین له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم
  2022-12-01       553       


له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ سلێمانی زۆرترین بڕی بارانباریوه‌ و دوای ئه‌ویش پارێزگای دهۆك دێت كه‌ 112 ملیمه‌تر بارانی لێ باریوه‌.

ئاوێنە: ئاراز جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ هه‌رێم، له‌ بڵاوكرایه‌كدا ئاماری گشتی بارانبارین و ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، لەسەر ئاستی سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم سلێمانی زۆرترین بڕ باران باریوە، كه‌له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 27.5 ملیم بووه‌، دوای ئه‌و دھۆک 21.1 ملیم، ھەڵەبجە 11 ملیم، کەرکوک چوار ملیم و ھەولێر 3.6 ملیمه‌تر بووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: لە سنوری پارێزگای دھۆک زۆرترین باران لە دێرەلوک تۆمارکراوە 105 ملیمه‌تر بووه‌، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران لە چوارتا بووه‌ كه‌ 50.4 ملیمه‌تر بووه‌.

هاوكات لە سنوری پارێزگای ھەولێر زۆرترین باران لە حاجی ئۆمەران بووه‌ كه‌ 26.4 ملیمه‌تر بووه‌.

لەسنووری پارێزگای ھەڵەبجەش زۆرترین باران لە شارۆچكه‌ی سیروان بووه‌ كه‌ 11.8 ملیمه‌تر بووه‌، لە سنووری پارێزگای کەرکوکیش زۆرترین باران لە ناحیه‌ی شوان بووه‌ كه‌ شه‌ش ملیمه‌تر بووه‌.

کۆی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی سه‌نته‌ری پارێزگاكان:

سلێمانی 121.4 ملیمه‌تر

دھۆک 112.9 ملیمه‌تر

ھەڵەبجە 97.2 ملیمه‌تر

کەرکوک 74.2 ملیمه‌تر

ھەولێر 51.9 ملیمه‌تر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×