سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، یەکێتی فشاری لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە.
ئاوێنه: سەربەست لەزگین، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: وەزیری پێشمەرگە بەهۆی گوشارەكانەوە نیگەران و بێزار بووە و مۆڵەتی وەرگرتووەو لە دەرەوەی وڵاتە، لەلایەن یەكێتیەوە گوشارێكی زۆری لەسەر بوو.
لەبارەی یەكگرتنەوەی پێشمەرگەوە، سەربەست لەزگین، وتی "لە 3 مانگی داهاتوودا ئەنجامی باتر لە یەكگرتنەوەی پێشمەرگە درەدەكەوێت، لە بودجەدا شایستەی دارایی بۆ پێكهێنانی لیوا هاوبەشەكانی تەرخاندەكرێت".
سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، سەربەست لەزگین دەڵێت "جیاوازیان لە بۆچون هەیە" و ئاشكرایكردووە، پێش چەند رۆژێك شاندی پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبونەتەوە.