بەرپرسێكی پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتی دەكەینەوە
  2022-12-01       538       

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر رایگەیاند، سیاسەتی پارتی لەدوای کۆنگرەی 14 ئەوەیە کە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەکانی کوردستان بکاتەوە، بەتایبەتی یەکێتیی و دەیانەوێت باشترین یەکڕیزی و تەبایی لەنێو هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا هەبێت.

ئاوێنە: سەربەست لەزگین لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "روداو" وتى "بەمنزیکانە دەستدەکەین بە سەردانی لایەنە سیاسییەکان، دو رۆژ لەمەوبەر وەفدێکی پارتی لە بەغدا سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کردو ئەو سەردانانەش بەردەوام دەبن."

سەربەست لەزگین پێیوایە، "پارتی و یەکێتی کۆمەڵێک دید و تێڕوانینی جیاوازیان هەیە لەسەر کۆمەڵێک پرس و بابەت، بەڵام هەوڵدەدەین یەکگرتویی و هاوبەشیمان لە کوردستاندا بە بەردەوامی بمێنێتەوە." 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×