توركیا بۆردومانی چیای ئاسۆس لە سنوری شارباژێر دەكەن
  2022-12-02       352       

بەپێی قسەی قائیمقامی ماوەت، ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای ئاسۆسیان لە نزیك گوندی گەڵاڵە و سەفرە لە ناوچەی شارباژێر بۆردومان كردو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك گوندنشین بریندار بون.

ئاوێنە: كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە میدیای گۆڕانی راگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە لە چیای ئاسۆس لە نزیك گوندی گەڵاڵە و سەفرە، ژمارەیەك گوندنیشن كە بۆ كۆكردنەوەی گیای پاییزە رویان لە شاخەكە كردبو، برینداربون.

وتیشی، بەردەوام فڕۆكەی جەنگی توركیا لەو ناوچەیە دەسوڕێنەوەو هاوڵاتیانی گوندەكە ناتوانن بە هانای ئەو كەسانەوە بچن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×