وەزارەتی شەهیدان: لە چەمچەماڵ 260 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشكرا
  2022-12-02       248       

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، دوێنێ ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە قەزای چەمچەماڵ ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی"ئەمەش دوای دەرچونی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢٣ی تشرینی دوەمی ٢٠٢١، کە هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بۆ ئامادەکاری و وردبینی کردن لە ناوی کەسەکان راسپاردبو بۆ پێدانی ئەو زەوییانە."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "لە فەرمانەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتوە کە ئاماژە بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣٨) لە رۆژی ١١/ ٢/ ٢٠١٧ و لە ژێر رۆشنایی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٠٧ و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکرا و  گیراوانی سیاسی کوردستان ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ بڕیار درا بە جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٨٦٧،٨٦،٨٦٩) لە رێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٨ تایبەت بە تەرخان کردنی زەوی بۆ ١١ هەزار و ١٤١ هاوڵاتی لە میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیاندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال لە سنوری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان."

فەرمانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوە دەکات کە، "ئەو کارە دوای وردبینی کردن لە تەواوی ناوەکان و دڵنیابون لە بونی مەرجەکانی تەرخانکردنی زەوی تیایاندا، ئەوەش لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕە کە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون و شارەوانی و گەشتوگوزار تێدا بێت."

هەر بەپێی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیران، "پێویستە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کاری پێویست ئەنجام بدات بە وردبینی کردنی لیستی ناوەکانی مامەڵەکانی تەرخانکردنی زەوی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان (کەلار و کفری) لەگەڵ دابینکردنی زەوی پێویست بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانەکە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×