سەرجەم قوربانییە بە رەگەز عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە بەڵام هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە
  2022-12-02       788       

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران بوونەتە قوربانی و سەرجەم قوربانییە بە رەگەز عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە بەڵام هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە.

ئاوێنە: د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و کەسە زیان لێکەتووەکانی تۆپبارانەکانی تورکیاو ئێران، لە دوای تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخێ لە زاخۆ برینداران و کەسوکاری شەهیدانی هاوڵاتییە بە رەگەز عەرەبەکان هەموویان قەرەبووکراونەتەوە، بەڵام هاوڵاتییە کوردەکان تاکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” بەهەمان شێوە لە تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ سەر ناحیەی دەرکار قەزای باتوفە دوو گەنجی بە رەگەز عەرەبی پارێزگای موسڵ شەهیدبوون دەستبەجێ قەرەبوو کرانەوە، بەڵام هاوڵاتییانی کوردستان و نیشتەجێی رەسەنی سنوورەکە جگە لە زیانی گیانی و برینداربوون و کەمئەندام بوون، ماڵ و حاڵیشیان وێرانکراوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ جۆرە قەرەبوویەک نەکراونەتەوە، بگرە حکومەتی هەرێم ناویان وەک شەهیدی کارەساتی تۆپ باران تۆمار ناکات”.

ئاشکراشی کرد، ” لە بەغداد لە پێشوازی نوێنەرانی بەشێک لە خێزانە زەرەرمەندبووەکانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران بووین، کە بە هاوکاری رێکجراوی CPT هاتبوون، بەڵێنمان پێدان لە بەغدادەوە کـاردەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی ئەم هێرشانە و رێگە لەم نادادپەروەرییە دەگرین”.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×