هەشت ڕۆژ پشوو لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا
  2022-12-02       870       

جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٥ی ئەم مانگەوە پشووی وەرزی یەکەمی ئەمساڵ بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دەستپێدەکات و پشووەکە تاکو ٢ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: عەبدولواحید محەممەد، جێگری سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە داندراوە، دوای ئەوەی خوێندکاران لە رێکەوتی ٢٤ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمیان تەواوکرد، لە ٢٥ی مانگەوە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاکو رێکەوتی ٢ی کانوونی دووەم.

وتیشی: ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەم، کە ڕاستەخۆ دەکاتە رۆژی دوای تەواوبوونی پشووەکە دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

دەشڵێت: ئەم پشووەی کە وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە، تەنیا ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و دیوانی پەروەردەکان ناگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×