كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لەم دو ناوچەیە نمەباران دەبێت
  2022-12-03       496       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە) و سبەی(یەكشەممە) راگەیاندو دەشڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و لە درەنگانی شەویشدا ئەگەری دوبارە دروسبونی تەمێکى سوک هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سوک و لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە بەتایبەتی لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە درەنگانی شەویشدا ئەگەری دوبارە دروسبونی تەمێکى سوک هەیە.

هەروەها پێشبینیشی كردوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیك بن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی هەرێم پێشبینیشی كردوە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچەهەور بێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش نزیك بن لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: 18، سلێمانی: 18، دھۆک: 18، کەرکوک: 20، ھەڵەبجە: 18، سۆران: 16، گەرمیان: 21 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×