ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قوتابیانی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین کۆبوهوەو ڕایگهیاند، "لەگەڵ داخوازیەکانی ئێوەدام، لەزوترینکاتدا کێشەو کەموکوڕییەکانتان چارەسەر دەکەین".
ئاوێنه: ئهمشهو خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین بەهۆی نەبونی خزمەتگوزارییەکانی وەک نەوتو دەرماڵەو خواردن خۆپیشاندانیان دەستپێکردو رێگای سەرەکی نێوان هەولێر - کەرکوکیان داخستووه
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری د.كامهران یونس، سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین و د.شێروان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ کاروباری قوتابیان و نوێنەرانی قوتابیان لەزانکۆ، لەگەڵ قوتابیانی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین کۆبوهوە.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی پارێزگای ههولێر، ئومێد خۆشناو لەنزیکەوە گوێی لەداواو داخوازییو کێشەو کەموکوڕی قوتابیان گرتو ڕایگهیاند، لەگەڵ هەموو داخوازیەکانی ئەواندایە، لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزاریش بۆ بەشەکەیان، بەڵێنیدا لەزوترینکاتدا بۆیان چارەسەردەکرێت و کۆتایی بەخۆپیشاندانەکە هێنرا.