فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزهكانی سوریای دیموكرات -هەسەدە- لهڕۆژئاوای کوردستان دهكاته بەئاماجو بەهۆیەوە فەرماندەیەکی ههسهدهو و شۆفێرەکەی دەکوژرێنو دوو چەکداری دیکەش بریندار دەبن.
ئاوێنه: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 19:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی عامودای ڕۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە فەرماندەی فەوجێکی هەسەدەو شۆفێرێکی کوژران و دوو چەکداری دیکەش بریندار بون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لەڕێگەی دو موشەکەوە لەنزیک گوندی سنجەق شێخی سەر بەگوندەوارەکانی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەئامانج گیراوە.