گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا راگیران
  2022-12-04       322       

به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، گه‌شته‌كانی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا به‌هۆی بارودۆخی کەشوهەوا و بونی ته‌مێكی زۆره‌وه‌ راگیران.

فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه‌، به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین، كه‌ بۆ 400 مه‌تر كه‌مبوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له‌ كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ راگیراون و تاوه‌كو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تەمێکی زۆر هەیە و ئاستی بینین لە بەشێک لە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشوری عێراق بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبوەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×