فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى سازكرد‌و ڕایگه‌یاند، موچه‌ى ئه‌م مانگه‌یان ده‌به‌خشنه نه‌خۆشخانه‌ى هیواو ئامێرێكى پشكنینى پێ ده‌كڕن كه تائێستا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه ئه‌و ئامێره‌ى نه‌بوه.
ئاوێنه: عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ڕایگه‌یاند، پێشتر بڕیاریانداوه كه مووچه‌ى مانگانه‌یان ببه‌خشن و ئه‌مرۆش بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانتارانى كۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن به‌نه‌خۆشخانه‌ى هیواو به‌پێى داواكارى نه‌خۆشخانه ئامێرێكى پشكنینى ددانى پێده‌كڕن.
وتیشى، ئه‌و ئامێره‌ى ئه‌وان بڕیاریانداوه بیكڕن پێشتر له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بونى نه‌بوه.
لای خۆيشیه‌وه د.یاد نه‌قشبه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ڕایگه‌یاند، به‌كڕینى ئه‌م ئامێره ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى پێشتر ده‌نێردرانه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵێك پشكنینى تایبه‌تى ددان له‌مه‌ودوا پێویستیان به‌وه نابێت و له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا پشكنینان بۆده‌كرێت.
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى جگه له‌توشبوانى شێرپه‌نجه له پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقه‌وه نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ڕوىتێده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.