زانیاریی نوێ لەبارەی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ئاشکرادەکرێت
  2022-12-04       400       

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەبارەی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان رایدەگەیەنێت،هەوڵدەدەین لە داهاتوودا پرۆژەی دیکەی هاوشێوەمان هەبێت.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 4 ی كانونی یه‌كه‌می 2022 محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ئیدارەی زاخۆ کارەکان دەستیپێکردووە و لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان زەوی و وەبەرهێن دیاریکراون تەنها دانانی بەردی بناغە ماوە بۆ دەستپێکردنی".

باسی له‌وه‌ش كرد"لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی تایبەت بۆ تیروپشکی ناوەکان پێکهێنراوە و ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە 120 هەزار کەس دەبن، لە قۆناغی ئەمجارەدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکرێت و هەوڵدەدەین لە داهاتوودا پرۆژەی دیکەی هاوشێوەمان هەبێت".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×