دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردو سکاڵای نوێ لەسەر هه‌ریه‌ك له‌زیندانیانی بادینان شێروان شێروانی‌و هاریوان عیسا‌و ئەیاز کەرەم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی چاكسازی هه‌ولێره‌وه تۆماركرا، دوبارە سکاڵایەکی دیکەی لەسەر ئەیاز کەرەم یەکێک له‌زیندانی بادینان تۆمارکرا.
ئاوێنه: كه‌سوكاری زیندانیانی بادینان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه "دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو دەرکەوت سکاڵایەکی نوێ لەسەر شێروان شێروانی‌و هاریوان عیسا‌و ئەیاز کەرەم هەڵبەستراوە، دوبارە سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکرا کە سکاڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەیاز کەرەم سزادرا بەهۆی لێدوان لەرێگای پەیوەندی تەلەفونیە بۆ کەناڵی ڕاگەیاندن".
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕو كه "لە ٦ی مانگی ڕابردو سکاڵایەکی دیکە لەسەر ئەیاز کەرەم یەکێک له‌زیندانی بادینان تۆمارکراوه بەتۆمەتی ئەوەی گوایە هەواڵی سکاڵایەکی نوێ لەسەر خۆی‌و شێروان شێروانی بەمیدیکان دابێت کە سزاکەی بەپێی ماددەی ٢ی یاسای حراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن دەبێت".
شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، ئەیاز كەرەم‌و هەریوان عیسا رۆژنامەونوس‌و چالاكوانە دەستگیكراوەكانی بادینان، لە 16ی شوباتی 2021 لەلایەن دادگای تاوانەكانی 2ی هەولێرە بە "تاوانی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەكەیان سزای شەش ساڵ زیندانكردنیان بەسەردا سەپێنراو ئەو بڕیارەش كاردانەوەی ناوخۆیی‌و بیانی لێكەوتەوە.