قوباد تاڵه‌بانی‌ جەختله‌به‌رده‌وامبونی‌ کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ده‌كاته‌وه‌
  2022-12-04       599       


قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ یه‌رۆك وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جەختله‌به‌رده‌وامبونی‌ کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ده‌كاته‌وه‌و دڵنیاییش به‌بازرگانانی‌ سلێمانی‌ ده‌دات بۆ  بەهێزکردنی زیاتری کەرتی تایبەت‌و جوڵەی بازرگانی لەشارەکەدا. 

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌په‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، "دوو کۆبونەوەی جیاوازمان لەگەڵ ژمارەیەک لەبازرگانانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی جێبەجێکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری ئەنجامدا. دڵنیاییمان-دا بەبازرگانان لەپشتیوانیکردنی زیاتری بازاڕی سلێمانی و بەهێزکردنی زیاتری کەرتی تایبەت و جوڵەی بازرگانی لەشارەکەدا."

راشیگه‌یاندووه‌، "لەکۆبونەوەی دووەمیشدا جەختمانکردەوە لەسەر بەردەوامبونی جێبەجێکردنی کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی."

شەقامی 100 مەتری سلێمانی -ئۆتۆبانی بابان- یەکێکە لەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان قۆناغی یەکەمی جێبەجێدەکرێت، ماوەی زیاتر لەدو ساڵە کارکردن له‌شه‌قامه‌كه‌ دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە کارکردن تێیدا سستەو هێشتا قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە تەواو نەبووە.

.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×