كاره‌بای سلێمانی: رۆژ بەرۆژ بڕی كاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کەمده‌بێتەوە
  2022-12-04       422       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، هۆكاری كه‌می كاره‌بای ناوچه‌كانی ماوه‌ت و شارباژێڕ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ بەهۆی نەبونی سوتەمەنی و دابەزینی پلەکانی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا  زۆر بەرز بۆەتەوە ئەوەش وایکردوە رۆژ بەرۆژ بڕی كاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کەمببێتەوە.

ئاوێنه‌: له‌رونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگاداری دانیشتوانی شارباژێر و قەزای ماوەتی كردوه‌ته‌وه‌ کە لە پەیجی شارباژێر کۆمەڵێک زانیاری ناراست لەسەر رێژەی پێدانی کارەبا بە ناوچەی شارباژێر و ماوەت ناوچە جیاجیاکان بڵاوکراوەتەوە، "لێرەدا دەمانەوێت راستی پێدانی کارەبا و چۆنیەتی دانانی بەرنامەی کارەبا بۆ دانیشتوانی شارباژێر و هەموولایەک رون بکەینەوە ".

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: سەبارەت بەو رونکردنەوەیەی پەیجی شارباژێر کە تەنیا کارەبای شارباژیر کەمکرابێتەوە راست نیە، چونکەی بەرنامەی دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دادەنرێت بۆ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین، ئاگاداریش کراون کە لەپێدانی بەرنامەدا رەچاوی ئەو ناوچانە بکەن کە ساردن و موەلیدەیان نیە .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، بۆ ئەوەی لەدانانی بەرنامەشدا بتوانن ئەو بڕە کارەبایەی هەیە بەیەکسانی دابەش بکرێت بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و هیچ بەرێوەبەرێکی گشتی دیکە دەست لە کاروباریان وەرنادات، بەپێی ئەو بڕە کارەبایە بەرهەم دێت و پشکی کارەبای سلێمانیە بەرنامەی تایبەت بۆ ناو شار و گوندەکان و بازرگانی و پیشەسازیی دادەنێن و لەدانی بەرنامەشدا زیاتر ئاگایان لە گوندەکان و دەرەوەی شارە کە موەلیدەیان نیە و سەخت و ساردن.


 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×