وەزیری پەروەردە: لە مانگە پشووەکان مووچە بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت
  2022-12-05       283       

وەزیری پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان کردووە مامۆستایانی وانەبێژ بە قۆناغ بکرێنە گرێبەست. دەشڵێت، " لە مانگە پشووەکان مووچە بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت". 

ئاوێنە:  حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی رووداو لەبارەی چەند پرسێکەوە قسەی کرد و وتی، بەشی زۆری پلانی ئەمساڵی خوێندن جێبەجێ کراون. 

بە وتەی وەزیری پەروەردە، "زیاتر لە ١٧ ملیار دینار بۆ چاپکردنی کتێبی نوێ خەرج کراوە،  ٤٦ ملیار دیناریش بۆ تەواوکردن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ خەرج کراوە". 

لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ کە لە ئێستادا بەردەوامن لە خۆپیشاندان وەزیری پەروەردە وتی، "  لە مانگە پشووەکان مووچە بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت، داواشمان کردووە مامۆستایانی وانەبێژ بە قۆناغ بکرێنە گرێبەست".

لەبارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان کە ماوەی چەند ساڵێکە وەستاوە، ئالان حەمەسەعید وتی، "ئەنجومەنی راژە بە راپۆرتێک بابەتی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران" 

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمساڵ ٢٠ قوتابخانەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن".  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×