بە گوێرەی زانیارییەکان، کافتریای ناوەندی زانکۆی سلێمانی لە ئێستادا چۆڵکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەست بە بۆنی غاز کراوە تیایدا.
ئاوێنه: کافتریاکەکەی زانکۆی سلێمانی کە لە سێ نهۆم پێک هاتووە و سیستەمی ئێڵ پی جی غازی شلی هەیە، لە کاتژمێر ١١ بەدواوە هەست بە بۆنی غاز کراوە و لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک چۆڵکراوە.
تیمێکی بەرگری شارستانی و لیژنەیەک لە ئێستادا سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی لێچوونی غازەکەن.
لەماوەی ئەمساڵدا چەندین رووداوی نەخوازراو بەهۆی لێچوونی غازەوە روویاندا، لە دیارترینیان، رووداوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی لە رۆژی ١٧ی ١١ کە بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستدا و رووداوەکەی بەشە ناوخۆییەکەی دهۆک کە بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیانلەدەستدا.
سهرچاوه: NRT