دادگای فیدڕاڵی دادبینی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەکات
  2022-12-05       405       


یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی بەغدا ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق وادەی دادبینی بۆ پێداچوونەوە بە سکاڵای نادەستورییبوونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دیاری کرد.  

ئاوێنه‌: یوسف محەمەد لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢  داوایەکمان تۆمار کرد سەبارەت بە نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەرکردنی یاسای بەردەوام بونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ی دیاری کرد بۆ دادبینیی دۆسییەکە."  

دەشڵێت، "بە ڕەچاوکردنی چەند بڕیارێکی پێشوی دادگای فیدڕاڵی و، ئاماژەدان بە دژوەستانەوەی درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنە ھەڵبژێردراوەکان لەگەڵ ئیرادەی گەل و بنەماکانی دیموکراسی و بەند و مادەکانی دەستور، چاوەڕێ ئەکەین کە دادگاکە دواجار بڕیاری نادەستوری بونی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەربکات."  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×